یەكێتی: ئاگامان لە پارەی نەوت نیە
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها پێنج كه‌س به‌رپرسن له مه‌له‌ف‌و داهات‌و شیرینیی نه‌وت و یەكێتی ئاگای لە پارەی نەوت نیە.
قادر حه‌مه جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، داهاتنی نه‌وت و شیرینی نه‌وت و گرێبه‌ستی نه‌وت، به‌رپرسیارێتی و مه‌له‌فی نه‌وت له ئه‌ستۆی پێنج كه‌سه له سێ كابینه‌ی ڕابردوو، تا ئێستاشی پێوه‌بێت، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی و هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری سامانی سروشتییه‌كان و دارایی‌و پلاندانانه، داوایان لێده‌كات بێنه به‌رده‌م خه‌ڵك‌و داهاته‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن.
PM:09:59:28/02/2016