ڤیدیۆ..موراد قەرەیلان داوادەکات لیژنەیەک بۆ "تۆمەتەکانی" پارتی دروستبکرێت

سەبارەت بەو لێدواننەی پارتی کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پیلانێک بۆ تێکدانی ناوچەکانی سلێمانی لە ئارادیە، موراد قەرەیلان ئەو تۆمەتانە رەدتەکاتەوەو داوا دەکات لێژنەیەکی سەربەخۆ بۆ ئەو پرسە پێکبهێنرێت.

موراد قەرەیلان لە دیدارێکدا لە گەڵ رۆژنیوز رایگەیاند" پێش ئەوەی بەتەمابن ، شتێک بڵێن تۆمەتێک دورستبکەن ، فەرموو داوا لە ئیمە بکەن راستی ودورستی ئەو کردەیە لە کوێیە؟".

سەبارەت بە باشووریش، قەرەیلان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان لایەنگری کەس لەباشوری ناکەن و دەست لەباشور وەرنادەن و دەبێت کێشەکان لەرێگای گفتوگۆەوە چارەسەر بکرێت.

ئەو وتی " گەلی باشور مەینەتی زۆری بینیوەوو قوربانی زۆری داوە، بۆیە پێویستە باری ژیانی ئابوری باشبکرێت".





PM:10:03:03/03/2016