13 كۆچبەری دیكە لە دەریای ئیجەدا خنكان

ئەمرۆ بەلەمێكی كۆچبەران لە كەنارەكانی توركیا – یونان نوقم بوو و بەهۆیەوە 13 كۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی "دۆغان"ی توركی بڵاویكردەوە بەلەمەكە لەناوچەی "دیدیم" لە رۆژئاوای توركیا كەوتووەتە بن ئاو‌و 13 كەس گیانیان لەدەستدا‌و 14 سەرنشینی دیكە بەلەمەكە لە مردن رزگاریان بوو.



PM:08:17:06/03/2016