50%ی هۆتێلەكانی توركیا چۆڵ بوون

پیشەسازی گەشتیاری توركیا بەهۆی نائارامییەكانی ئەو وڵاتەوە توشی لاوازیی بووە لەئێستادا 50%ی هۆتێلەكانی ئەو وڵاتە چۆڵ بوون.

یەكێتی هۆتێلدارانی توركیا راگەیاند لەسەرەتای مانگی یەكی ئەمساڵەوە ژمارەی گەشتیاران بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 6.2% كەمی كردوە.

بەپێی ئەم ئامارە لە مانگی یەكەمی ئەمساڵدا تەنیا 47.6%ی هۆتێلەكانی توركیا گەشتیاریان بووە‌و زۆرترین ژمارەی ئەو هۆتێلانەی كە بەهۆی نەبوونی مشترییەوە داخراون لە ئیستانبولن.

بەپێی ئەو ئامارە بڕی داهاتی گەشتیاریی توركیا لە ساڵی 2015 بە رێژەی 8.3% كەمیكردوە‌و لە 34.4 ملیار دۆلار گەیشتووەتە 31.5 ملیار دۆلار.

بەدوای ورشكستبوون‌و فرۆشتنی زۆربەی هۆتێلەكانی ناوچەی ئەنتالیا‌و ئەزمیر لە كەنارەكانی دەریا ئیجە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا داوای لە خەڵكی وڵاتەكەی كرد بۆ بەسەربردنی پشوو نەچنە دەرەوەی وڵات‌و لە شوێنە گەشتیاریەكانی وڵاتەكەیان پشوەكانیان بەسەر ببەن.



PM:02:45:10/03/2016