"پارتی دەروازەی نێوان هەرێم‌و رۆژئاوا دادەخات"

پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات کە لەگەڵ راگەیاندنی فیدراڵیەت لەلایەن کانتۆنەکانی رۆژئاواوە، پارتی دەروازەی سمێلانی بەرووی ئەو پارچەیەی کوردستاندا داخستووە.

د.شێرکۆ حەمە ئەمین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا ئاشکرای دەکات کە داخستنی دەروازەی سمێلان بەرووی رۆژئاوادا بەبێ ئاگاداری بارزانی نابێت.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوە دەکات لە کاتێکدا دەبوایە حکومەتی هەرێم وەک پەرلەمان کوردستان پشتگیری هەرێمی فیدراڵی رۆژئاوا بکەن و هاوکاریان بن، نەک بە پێچەوانەوە سنوریان بەروودا دابخرێت، وەک ئەوەی پارتی کردوویەتی.

چەند رۆژێک لەمەوبەر مەسعود بارزانی لەبەیانێکدا داوای فیدراڵیەتی بۆ رۆژئاوای کوردستان و سیستەمی حوکمڕانی لە سوریادا کرد، بەڵام کە دوێنێ رۆژئاوا فیدراڵیەتی راگەیاند، بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە دەروازەی سمێڵانیان بەروودا داخرا.



PM:10:47:18/03/2016