دادگایەكی میسری بڕیاری بێتوانی ئەكتەری ناسراو غادە ئیبراهیم دەردەكات.
دوای ئەوەی چەند هەفتەیەك پێش ئێستا غادە ئیبراهیم بە تۆمەتی سەرپەرشتی كردنی گروپێكی لەشفرۆشی و تەرخانكردنی چوار شوقە بۆ ئەو كارە دەستگیر كرا، دادگا بەی بێتاوان لەقەڵەمیدا و بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەركرد.
ئەو خانمە ئەكتەرە بە جلێكی سپی و لەچكێكەوە كە ڕوخساری داپۆشیبوو، لە هۆڵی دادگا ئامادەبوو، دوای خوێندنەوەی بڕیارەكەی بە دەم گریانەوە لەچكەكەی لادەبات و هاوار دەكات كە ئەو بێتاوان بووە و ئەو تۆمەتەی بۆ هەڵبەستراوە.