ڤیدیۆی پشێوی ئاهەنگەکەی ماجیدی لاند لە هەولێر

هاوشێوەی تێکدانی ئاهەنگەکەی چاڤی لاند، ئەمڕۆ ٨ی نیسانی ٢٠١٦ژمارەیەک گەنج لە شاری هەولێر ویستیان ئاهەنگێک لە ماجیدی لاند تێکیبدەن.

لەو ڤیدیۆیەدا کە دەست سپی کەوتووە پشێوەیەکی تەواو بە ئاهەنگکەوە دیارەو گەنجان پێکدادێن و ناوبەناو هەڵدێن، بەڵام نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " چوار کەس لەلایەن پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی شاری هەولێرەوە دەستگیرکران".

هەروەها وتی "چوار کەسەکە خەڵکی هەولێر بوون و مەست بوون، دەستیگرکراون و دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە لەلایەن پۆلیسەوە".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "ئاڵۆزی و گرژییەکان هیچ زیانی ماددی و گیانی نەبووەو، بەخێرایی لەلایەن پۆلیسەوە کۆنتڕۆڵکرا".

رۆژی ٣/٢٠ لەشاری سلێمانی لە چاڤی لاند ئاهەنگێک بۆ چەند گۆرانی بێژێکی میللی سازکرا، بەڵام دوایی لەلایەن ژمارەیەک گەنجەوە پشێوەیەکی گەورە دروستکراو رووداوەکە زیانێکی مادی زۆری لێکەوتەوە.

ئەمە دووەم رووداوە لە کەمتر لە مانگێکدا لە هەولێر و سلێمانی رووبدات.




AM:12:00:09/04/2016