ڤیدیۆ.. حاجی کاروان بۆ مەریوان هەڵەبجەیی "نابێت كەسانی فاشیل لەسەر ئیسلام قسە بكەن"
پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی لەسەر وتەکانی مەریوان هەڵەبجەیی هاتە دەنگ و دەڵێت: دەبێت ئەو کەسانە قسە لەسەر ئیسلام دەکەن کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە فاشیل نەبن.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، حاجی کاروان، بانگخوازی ئیسلامی و پەرلەمانتاری کوردستان ڕایگەیاند "دەبێت ئەو کەسانەی قسە لەسەر ئیسلام دەکەن پۆلێن بکرێن و لە ڕابردوویان بکۆڵرێتەوە، کەسێک لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە فاشیل بێت نابێت قسەی لێ وەربگیرێت."
حاجی کاروان وتیشی "نابێت ئەو کەسانەی ڕەخنە لە ئیسلام دەگرن جوێنیان پێبدرێت، یان بکوژرێن و سوکایەتیان پێ بکرێت، چونکە هەندێک کەس هەن نەناسراون دەیانەوێت بناسرێن، یان هیچ نین دەیانەوێت ببنە شتێک."
شەوی ڕابردوو بەرنامەی شەقام بە میوانداری مەریوان هەڵەبجەیی پێشکەشکرا.
PM:03:34:10/04/2016