كورد دەنگ بە لیستە نوێكەی عەبادی دەدات

پێدەچێت ئەمرۆ عەبادی لیستی دووەمی كاندیدەكانی كابینەی نوێ پێشكەشی پەرلەمان بكات‌و فراكسیۆنە كوردییەكان دەیانەوێت دەنگی پێبدەن.

لەمبارەیەوە چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنە جیاجیان بە ماڵپەڕی "خەندان"یان وت: ئەوان دەنگ بە لیستی دووەمی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەدەن، چونكە لایەنە سیاسیەكان لەسەر ئەو لیستە رێكەوتوون.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سێ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو دوای‌ رێككه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان لیستی‌ دووه‌می‌ كاندیده‌كانی‌ پێشكه‌شی‌ په‌رله‌مان كرد، له‌كاتێكدا له‌كۆتایی مانگی‌ رابردوودا لیستێكی‌ دیكه‌ی‌ خستبووه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان كه‌ خۆی‌ دیاریكردبوون له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان.

له‌لیستی‌ دووه‌می‌ كاندیده‌كاندا ناوی‌ هیچ كاندیدێكی‌ كوردی‌ تێدا نییه‌، به‌ڵام سێ وه‌زاره‌ت بۆ كورد به‌جێهێڵراوه‌و هیچ كاندیدێكیان بۆ دیارینه‌كراوه‌،  له‌كاتێكدا له‌ لیسته‌كه‌ی‌ پێشوودا كه‌ عه‌بادی‌ خۆی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان ئاماده‌یكردبوو ناوی‌ دوو كاندیدی‌ كوردی‌ تێدابوو.



PM:01:53:14/04/2016