ئاسایشی رۆژئاوا ئاگربەستی لە قامشلۆ راگەیاند

دوای سێ رۆژ لە شەڕو پێکدادانێکی قورس لەنێوان هێزە کوردیەکان و هێزەکانی بەشار ئەسەد، ئەمڕۆ جارێکی تر شەڕ راگیرایەوە.

ئاسایشی قامشلۆ رایەگەیاند " وەک بەدەنگەوەچوونێک بۆ ئەو داوایەی کە کەسایەتیە کۆمەلآیەتییەکان و سەرۆک هۆزەکانی ناوچە کردیان، بڕیارماندا کاتژمێر ٣:٣٠ پاشنیوەرۆ شەڕ لە شاری قامشلی بوەستێت".

ئەمە دوومجارە لە ماوەی سێ رۆژی شەڕی نێوان ئەو دوولایەنەدا ئاگر بەست ئەنجام بدرێت، جاری یەکەم ئاگربەست ماوەیەکی زۆر کەمی خایاند.
ئەمڕۆ پێش ئاگربەست شەڕێکی قورس لە شارەکە بەڕێوەچوو کە بۆ یەکەمجار هێزەکانی ئەسەد لە رێگای فرۆکەی جەنگیەوە شارەکەیان بۆردوومان کرد.



PM:08:11:22/04/2016