بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند، هێڵی دووه‌می ئاوی دوکان – سلێمانی شکاوەو به‌و هۆیه‌وه‌ ره‌نگی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك گۆڕاوه‌، داواش له‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ده‌كات ئه‌و ئاوه‌ بۆ خواردنەوە بەکارنەهێنن.

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە سایتی خەندانی وت: "هێڵی دووی ئاوی دوکان- سلێمانی شکاوەو بۆریەکەی گۆڕاوە بۆ بۆرییەکی تر، بەو هۆیەوە رەنگی ئاوی ماڵانی سلێمانی لە هەندێک گەڕەک گۆڕدراوەو داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ئەو ئاوە بۆ خواردنەوە بەکارنەهێنن".

ناوبراو وتیشی: "ئەو حاڵەتە بۆ ماوەیەکی کاتییەو چارەسەردەکرێت".



PM:01:33:23/04/2016