بە ڤیدیۆ .. گەیشتنی هێزێکی ئەمەریکی لە رۆژئاوای کوردستان

رۆژ بە رۆژ پەیوەندیە سەربازییەکانی یەپەگە و ئەمەریکا بەرەوپێشچوون دەڕوات، ئەم ڤیدیۆیە گەیشتنی هێزێکی ئەمەریکییە لە رومیلان لەشاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.

وەک ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا بڵاویکردەوە هێزەکە یەکەیەکی تایبەتەو ژمارەی ١٥٠ سەربازەو بۆ مەشقپێکردنی هێزە سوریەکان هاتوونەتە ئەو وڵاتە.

ئەم یەکە سەربازییە ١٥٠ کەسە و دەچنە سەر ئەو ٥٠ سەربازە تایبەتەی نزیکەی سێ مانگە براونەتە رۆژئاوای کوردستان.
وەک لڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئەو ١٥٠ سەربازە بەتەواوی پێدوایستی و چەک و تەقەمەنیەوە گەیشتوونەتە رومێلان لەپارێزگای حەسەکە. 




AM:10:13:30/04/2016