دادگای سلێمانی چاوان سۆران مارە ناکات لە عەبدولەتیف سەلەفی، ناچار لە خانەقین مارەی دەکات.
دادگای سلێمانی مارەبڕینی چاوان لە عەبدولەتیف ئەنجام نادات لەبەرئەوەی بە نایاسایی دەزانێت، ناچار سەلەفی و چاوان لە سلێمانی وەکالەتێک بۆ پارێزەرێک دەکەنەوەو پارێزەرەکەش لە خانەقین ئەو پرۆسیەیان بۆ ئەنجام دەدات.
تا ئه‌مڕۆ عه‌بدله‌تیفی سه‌له‌فی له دادگا ماره‌ی چاوان سۆرانی نه‌بری بوو به‌وه‌ی دادگای سلێمانی و به‌نایاسی له‌قه‌ڵه‌می داوه ڕه‌تی كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌دادگای خانه‌قین ته‌واوی مامه‌ڵه‌ی یاسایی ماره‌بڕینه‌كه‌ی ته‌واو كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به سنور میدیایی ڕاگه‌یاند ، هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كه عه‌بدله‌تیفی سه‌له‌فی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه ، به‌ڵام ته‌نها به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ماره‌ی بڕیوه .
سه‌رچاوه‌كه‌ی سنور میدیا ئاشكراشی كرد ، ئه‌مڕۆ عەبدولەتیف سەلەفی و چاوان سۆران بە وەکالەت لە ڕێگای پارێزەرێکەوە لە یەکێک لە داداگاکانی باری کەسێتی سنوری خانەقین گرێبەستی هاوسەرگیریان پێک هێناوە .
ڕوونیشی كرده‌وه ، بە هۆی یاسا بەره‌کارەکانی هەرێمەوە جگە لە کۆمەڵێک حالەتی تایبەت نەبێت هیچ پیاوێک بۆی نییە زیاد لە ژنێک بهینیت،هەروەها کاتێک ژنێک جیا ئەبێتەوە لە پیاوێک ئەبێت ماوەی یاسایی تێپەڕبێت ئینجا ئەو ژنە ئەتوانێ بۆ دووه‌م جار لە دادگا پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدات ،لە بەر ئەم دوو هۆکارە عەبدولەتیف سەلەفی نەیتوانیوە لە دادگاکانی پارێزگای سلێمانی گرێبەستەکەی بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێش ئەنجامدانی گرێبەست پێ عەبدولەتیف و هاوژینەکەی بە پێی شەرع ،هاوسەرگیریان ئەنجامداوە و دواتر بۆ تەواوکردنی هاوسەرگیرییەکەیان لە ڕێگەی پارێزەرێکەوە مامەڵەی گرێبەستەکەیان هێناوەتە دادگاکانی سنوری خانەقین، و ئه‌مڕۆ كاری ماره بڕینه‌كه‌ی ته‌واو كردوه.