عەبدولەتیف سەلەفی سوپاسی ئاسایش دەکات

بەهۆی پاراستنی مزگەوتی بەهەشتەوە، عەبدولەتیف سەلەفی سوپاسی ئاسایش دەکات.

لە نووسینێکدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، د. عەبدولەتیف سەلەفی سووپاسی ئاسایش دەکات کە هێزێکیان ناردووە بۆ پاراستنی مزگەوتەکەو دەڵێت" زۆر سوپاسی دەزگا ئەمنیەکان دەکەین کە هەڵساون بە پاڕاستنی ئەمن و ئاسایشی مزگەوت و دەوروبەری خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە.

داوا کارین لە پەروەردگار بیانپارێزێت و سەرکەوتوویان بکات بۆ پاراستنی هەرێم بە گشتی و شوێنە پیرۆزەکان وەکو مزگەوت بە تایبەتی".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" هەروەها سوپاسی هەموو دڵسۆزان و خۆشەویستان دەکەین کە ئەوانیش هۆکارن بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی مزگەوت، داوا کارین لێیان کە ئارامی و حورمەتی مزگەوت ڕابگرن، وە خۆیان بەدوور بگرن لە هەموو کارو کاردانەوەیەك کە فیتنە و ئاشوبی لێ ببێتەوە".

سەلەفی داواکاریشە لە" خوای گەورە کە هیچ کارێکی نەشیاو و هیچ پشێوییەك و ئاڵۆزییەك ڕونەدات".



PM:02:38:13/05/2016