لەسەر عەبدولەتیف سەلەفی مەریوان وریا‌و ئاراس فەتاح وتارێكی هاوبەش دەنوسن

هەریەك لە د. مەریوان وریا قانیع‌و ئاراس فەتاح، روناكبیر‌و نوسەرانی كورد لە وتارێكی هاوبەشدا تێبینییەكانی خۆیان لەسەر رووداوەكەی ئەم دواییەی عەبدولەتیف سەلەفی دەنوسن كە ماوەیەكە بووەتە بابەتی میدیاكان.

لەوتارەكەدا هاتووە: ئەم پیاوە نوێنەرایەتی شێوازێکی تەواو داخراو و ترسناکی دینداریی سەلەفیزم دەکات کە جگە لەخۆی، ھەموو دەرکەوتەکانی تری دینداریی وەک لادان لە دین، یان وەک بێدینیی، یاخود وەک سوکایەتیکردن بە دین، نماییشدەکات. ئەم شێوازە لە دینداریی لە کوردستاندا، دیاردەیەکی نوێیە و ھیچ شتێک نایباتەوە ناو مێژووی دین لە کۆمەڵگای ئێمەدا.

لەبەشێكی دیكەدا هاتووە: بەبۆچونی ئێمە ئەم پیاوە لە چەندین ئاستدا پێشێلکاریی گەورەی کردوە و مۆدێلێک لە چالاکەوانی دینیی نیشاندەدات کە زۆربەری نەخۆشییە سیاسیی و ئەخلاقیی و رۆشنبیریی و پیشەیییەکانی کۆمەڵگای ئێمەی لەخۆیدا کۆکردۆتەوە. بۆ ئێمە عەبدوللەتیفی سەلەفیی تاکەکەسێک نییە ھەڵەیەکی تایبەتی کردبێت و کەیسەکەشی، کەیسی شەخسی عەبدوللەتیفی سەلەفی نییە بەتەنھا، بەڵکو ئەو نوێنەر و بەرجەستەکەری ئەو مۆدێلە ترسناکەیە لە ”واعیزی دینیی" و ”ئەخلاقیی" کە لەناو زیاد لە رووبەرێکی کۆمەڵگای ئێمەدا ئامادەیە و لەدۆخی گەشەکردن و تەشەنەسەندنیشدایە. بۆیە ئێمە پێمان وایە ئەم کەیسە لەڕووی یاسایی و سیاسیی و ئەخلاقیی پیشەیییەوە پێویستی بە ھەڵوەستە لەسەرکردنێکی جیدیی و بەرخوردێکی ڕەخنەیی ھەیە.

دەقی وتارەكە لێـــــــــــــــــــــــــرە بخوێنەرەوە



PM:03:48:14/05/2016