هەڵوێستی بارزانی‌و پارتی لەسەر رێکەوتنی گۆڕان و یەکیتی ئاشکرا بوو

‌فۆتۆ : ئەرشیف
گٶران و یەکێتی بانگهێشتی بارزانی و پارتی دەکەن بۆ مەراسیمی واژووکردنی رێککەوتنی نێوان یەکێتی‌و گۆڕان، بەلآم ئەوان رەتیدەکەنەوە بەشداربن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " هەریەک لە گۆڕان و یەکێتی هەوڵیان داوە بارزانی و پارتی بانگهێشتی مەراسیمی واژووکردنی ریککەوتنەکەیان بکەن، بەلآم ئەوان رەتیان کردۆتەوە بەشداربن".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد داوەتنامەی بارزانی و پارتی لە ڕێگای سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە بووە، بەلآم هیچ ئەنجامێکی نەبووەو نە بارزانی و نە مەکتەبی سیاسی پارتی ئامادەنین بەشداری مەراسیمی واژووکردنی رێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی بکەن.

ئەو هەڵوێستەی بارزانی و پارتی کە هیچیان بەشداری ئەو مەراسیمە ناکەن، سەرچاوەکەی سپی پێیوایە ئەوە هەڵو‌ێستی پارتیە کە دژی رێککەوتنەکەیەو وردە وردە دەردەکەون.

بەیانی لەماڵی تاڵەبانی و لە هۆتێل شاری جوان مەراسیمی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان واژوو دەکرێت.


PM:11:56:16/05/2016