سەدر: هەر حکومەتێک تەقە لە رۆڵەکانی بکات چارەنووسی هاوشێوەی سەدام دەبێت

لەیەکەم کاردانەوەی موقتەدا سەدر لەسەر رووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا، رایگەیاند" هەر حکومەتێک رۆڵەکانی خۆی بەر تەقەبدات چارەنووسی هاوشێوەی سەدام و قەزافی دەبێت".

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغداو چوونە ناو ناوچەی سەوزو بینایەی ئەنجومەنی وەزیران و تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە خۆپیشاندەران، موقەتەدا سەدر لەیەکەم کاردانەوەیدا وتی " " هەر حکومەتێک رۆڵەکانی خۆی بەر تەقەبدات چارەنووسی هاوشێوەی سەدام و قەزافی دەبێت".

سەرد، سەرکردەی تەیاری سەدری کەلایەنگرانی ئەوان بە شی زۆری خۆپیشاندەران پێکدەهێنن، داوا لەگەلی عێراق دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و دەڵێت" شۆڕشەکاتان بە ئاشتیانە سەردەکەوێت".

ئەمڕۆ خۆپیشاندارانی لایەنگرانی سەدرو هێزەکانی تر چوونە نێو ناوچەی سەوزەوە دواتر چوونە نێو بینایەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێکردوون چەندان کوژراون و بەدەیانی تر برینداربوون. 

لە لایەکی ترەوە هەرچەندە تا ئێستا لەچەندین ناوچەی بەغدا دەنگی تەقە دەبیسترێت، بەلآم هێزە ئەمنییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوچەی سەوز کۆنترۆٶڵکراوەو خۆپیشاندەری تیا نەماوە. 




PM:08:54:20/05/2016