به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری ئیستانبوڵ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویدا و 11 که‌س کوژران که 7 یان پۆلیسه، له‌گه‌ڵ برینداربوونی 36 که‌سی تر.
والی ئیستنابوڵ به میدیاکانی رایگه‌یاند" له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه 11 که‌س کوژراون که 7 یان پۆلیسن".
ته‌قینه‌وه‌که که له وێستگه‌ی بایه‌زید له ناوه‌ڕاستی ئیستانبووڵ ئه‌نجامدرا، له رێگای ئۆتۆمبیلێکی به‌مین رێژکراوه‌وه بووه‌و وه‌ک ئاژانسه‌کان باسی ده‌که‌ن، ئامانجی ته‌قه‌ینه‌وه‌که پاسێکی پڕ له پۆلیس بووه.
والی ئیستانبوڵ بڕیاری دا به داخستنی هاتوچۆ له وێستگه‌کانی میترۆ و گواستنه‌وه‌کان له ناوچه‌ی بایه‌زید.