گۆڕان كاندیدەكانی خۆی بۆ سەركردایەتی هاوبەش لەگەڵ یەكێتی دیاری دەكات

پاش ئەوەی یەكێتی ئەندامانی خۆی بۆ سەركردایەتی هاوبەش لەگەڵ گۆڕان دیاریكرد، وتەبێژی گۆڕان دەڵێت، بزووتنەوەكە بە زوترین كات كاندیدەكانی خۆی بۆ ئەو سەركردایەتییە دیاری دەكات.

بۆ جێبەجێ كردنی رێككەوتنی سیاسی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەركردایەتییەكی هاوبەش پێكدەهێنرێت، ئەمڕۆش مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبۆوەو كاندیدانی پشكی یەكێتیی لەو سەركردایەتییە دیاریكرد، لە بەرامبەریشدا وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئەوانیش بە زووترین كات كاندیدەكانی خۆیان دیاری دەكەن.

شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئێمە چاوەڕوانی یەكێتی بووین بۆ دیاریكردنی ئەندامانی سەركردایەتییە هاوبەشەكە، ئێمەش لە زووترینكاتدا شەش ئەندام دیاری دەكەین بۆ ئەو مەبەستە.

ئەندامانی یەكێتی بۆ دروستكردنی سەركردایەتی هاوبەش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دیاریكران كە پێكهاتوون لەد.بەرهەم ساڵح، هێرۆ ئێبراهیم، حاكم قادر، عیماد ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵڵا و شاڵاو كۆسرەت.



PM:04:30:07/06/2016