کەمیك پێش ئێستا
کۆتایی بە یاریەکانی گروپی سێیەمی یۆرۆی ٢٠١٦ هات و هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی
ئەڵمانیا بە یەکەم و پۆڵەندا بە دووەم سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزەی یۆرۆی ٢٠١٦.
ئەڵمانیا توانی بە
گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە ئێرلەندای باکوور بباتەوەو ژمارەی خاڵەکانی بکاتە ٧ خاڵ و
بە یەکەمی گروپەکەی بلیتێکی قۆناغی شانزە ببڕێت.
هەڵبژاردەی
پۆڵەنداش توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بباتەوەو بە
کۆکردنەوەی ٥ خاڵ خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.
ئەڵمانیا لە قۆناغی داهاتوو بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا یاری دەکات و پۆڵەنداش بەرامبەر بە سویسرا.
spee