هێزێكی گەورەی سوپای پاسداران لەناوچەی حاجی ئۆمەران جێگیر كران

ماوەی چەند رۆژێكە سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەك هێزی خۆی لەناوچە سنووریەكانی حاجی ئۆمەران جێگیركردوە‌و قایمیقامی چۆمانیش دەڵێت حاڵەتێكی ئاساییە.

سەبارەت بەو هێزەی سوپای پاسداران كە هاوكات ژمارەیەكی زۆر چەكی قورسیان پێیە‌و لەسنوری حاجی ئۆمەران تا شارەدێی سیدەكان جێگیركراون، عەبدلواحید گوانی، قایمقامی چۆمان دەڵێت: "ڕاسته‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزێكی زۆری كۆماری ئیسلامی ئێران هێنراونه‌ته‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌دیاریكراوی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان حاجی ئۆمه‌ران و شنۆ و خانه‌ و هێزه‌كه‌ چه‌كی قورسیشیان پێیه‌".

ناوبراو بە باسنیوزی: "ئه‌و حاڵه‌ته‌ حاڵه‌تێكی ئاسایی و دووباره‌بووه‌وه‌یه‌ چونكه‌ ساڵانه‌ كۆماری ئێسلامی ئێران له‌ وه‌رزی زستان هێزه‌كانی له‌و ناوچانه‌ ده‌كشێنێته‌وه‌ و له‌ وه‌رزی هاوینیش دێنه‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌ سنوورییانه‌ به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ شوێنه‌كانی پێشووتری خۆیان نه‌هاتوونه‌ته‌ پێش و جوڵه‌یان نه‌كردووه‌".



PM:02:17:05/07/2016