رۆژئاوای کوردستان جەژن ناکات

لیژنەی هەماهەنگی خۆسەری دیموکراسی لە رۆژئاوای کوردستان لەبەر قوربانیەکانی ئەم ئێوارەیەی شاری حەسەکەو، کۆکوژی شاری منبەج کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدران، پرسەی راگەیاندو سبەی لەو پارچەیەی کوردستان جەژن ناکرێت.

خۆسەری دیموکراتی لە رۆژئاوا لە بەیانێکدا بۆ رای گشتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی ئەو وتەقینەوەیەی لە شاری حەسەکە روویداو ١٦ هاوڵاتی لە مناڵ و ژن بوونە قوربانی، هەروەها بەهۆی ئەو قەسابخانەیەوە کە داعش لە شاری منبەج ئەنجامی داوە، بڕیاری دا هەموو ئاهەنگێکی جەژن قەدەغە دەکات.

لەو بەیانەدا خۆسەری داوا دەکات کە هاوڵاتیانی رۆژئاوا بەشداری پرسەو مەزاری شەهیدەکان و سەردانی بریندارەکان بکەن لە هەموو شارەکانی رۆژئاواو سێ رۆژ پرسەی راگەیاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری حەسەکە ماتۆڕسوارێک خۆی بە ‌خەڵکێکی بەر سەموونخانەیەکدا تەقاندەوەو ١٦ هاوڵاتی شەهیدبوون و ٥٠ هاوڵاتی تریش بریندار بوون.

هەروەها ماوەی ٣٥ رۆژە هێزەکانی سووریای دیموکراتی گەمارۆی شاری منبەج مەڵبەندی هەستیاری داعشیان داوەو چەکدارەکانی ئەو رێکخراوە بەدەیان مەدەنیان کووشتووەو بەسەدانیان بە بارمتە گرتووە.



AM:12:04:06/07/2016