وێنە.. ترێزا مەی، دووەم سەرۆك وەزیرانی ژنی بەریتانیا زیاتر بناسە

ترێزا مەی، سەرۆكی پارتی پارێزگارانە‌و دوێن چوارشەممە 13/7 وەك دووەمین سەرۆك وەزیرانی ژنی بەریتانیا كارەكانی دەست پێكرد.

ترێزا لەكاتێكدا ئەم پۆستە وەردەگرێت كە بەریتانیا یەكێك پڕ رووداوترین قۆناغە سیاسییەكانی خۆی لەساڵانی رابردوو تێپەڕدەكات.
ترێزا مەی بۆ یەكەمجار ساڵی 1992 لە یەكێك لە بازنەكانی باكوری بەریتانیا خۆی بۆ نوێنەرایەتی پەرلەمان هەڵبژارد. خاتوو مەی كە ساڵانێكی زۆرە چاوی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیایە‌و بەوتەی هاوڕێكانی سەردەمی زانكۆ ئامانجی ترێزا هەر لەمنداڵییەوە ئەو بووە ببێت بە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.

پاش ریفراندۆمی بەریتانیا بۆ چوونە دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا‌و لادانی ركابەرەكانی خاتوو مەی، سیمای ئەم وەزیرە تەمەن 59 ساڵە زیاتر دەركەوت‌و رێگاكان بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەموار بوون.

ترێزا رۆژی 1ی ئۆكتۆبری 1956 لەدایكبووە‌و ساڵی 1997 بوو بە نوێنەری پەرلمان. ئەو لە ساڵی 2010وە بووە بە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا‌و لەماوەی 100 ساڵی رابردوودا زیاتر لە هەر كەسێك لەو پۆستەدا ماوەتەوە.

ترێزا مەی هاوسەرگیری كردوە بەڵام منداڵی نیە. لەگەڵ هاوسەرەكەی "فیلیپ مەی" لە زانكۆی ئەكسفۆرد ئاشنابووە‌و دواتر هاوسەرگیرییان كردوە. ئەو دەڵێت چێشت لێنان باشترین سەرقاڵییەتی لە ژیانی خێزانیدا.





PM:02:33:14/07/2016