نرخی كارەبای مۆلیدە دیاری كرا

نرخی كارەبای مۆلیدەی ئەهلی دیاریكرا و هەر ئەمپێرێكی بە چوار هەزار و 200 دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرێتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا  نرخی مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تەمموزی دیاری كرد  كە بەو پێیە ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بە چوار هەزار و 200 دینار دەبێت.

جەختیشكراوەتەوە، كە پێویستە مۆلیدەكانیش لە سەعات 8ی بەیانی تا 4ی شەو هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، كارەبا بدەن بە هاووڵاتیان و نابێت لە 15 خولەك زیاتر دوابكەون.

سەبارەت بە نرخی كارەبای مۆلیدەی قەزاو ناحیەكانیش، ئەوە دوپاتكراوەتەوە، كە بەهەمان نرخی ناوشار دەبێت و لە كۆتایی مانگدا پارە كۆدەكەنەوە.



PM:02:16:01/08/2016