سلێمانی.. پێشمەرگە دێرینەكان جارێكی دیكە خۆپیشاندانیان كردەوە
ئەمرۆ بۆ جاری سێیەم پێشمەرگە دێرینەكان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەدواكەوتنی موچەكانیان لەبەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی كۆبوونەوە.
پێشمه‌رگه دێرینه‌كان داواكارن موچه‌كانیان بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و له‌كاتی خۆیدا موچه وه‌ربگرن و چاكسازی له لیستی مووچه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان بكرێت.
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی به‌لای خۆپیشانده‌راندا له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، كێشه‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ده‌بێت حكومه‌ت چاره‌سه‌ری بكات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێشه‌ی موچه كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری وتی "شته‌كه كه‌وتووه‌ته دوعا‌و ده‌بێت بڵێین خودا چاكی بكات".
PM:12:56:07/08/2016