وەزارەتی ئەوقاف حاجیانی هەرێم ئاگادار دەكاتەوە

مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند '' زانیاری ئەوەمان پێگەشتوە كە هەندێ لەخاوەن كۆمپانیاكان لەبەرامبەر ئەم جۆرە جلوبەرگە موەحەدە كە تایبەتە بەحاجیانی ئەمساڵی هەرێم بڕی 70هەزار دیناریان وەرگرتوە لەهەر حاجیەك''.

مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئاینی لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاندووە "زانیاری ئەوەمان پێگەیشتووە كە هەندێک لەخاوەن كۆمپانیاكان لەبەرامبەر ئەم جۆرە جلوبەرگە موەحەدە كە تایبەتە بەحاجیانی ئەمساڵی هەرێم بڕی ٧٠ هەزار دیناریان وەرگرتووە لە هەر حاجیەك".

هەروەها وتیشی "ئاگاداری هەمووان دەكەینەوە كە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە تەنها ١٥ هەزار دیناری لەسەر هەر حاجیەك داناوە بۆ دابینكردنی ئەم جلوبەرگە لەلایەن خاوەن كۆمپانیاكانەوە و هەركەس لەبەرامبەر ئەم جلوبەرگە زیاتر لەو بڕە وەربگرێت سزای ئیداری و دارایی دەدرێت و كۆمپانیاكەشی دەخرێتە لیستی ڕەشەوە".



PM:02:12:10/08/2016