مامۆستایان هۆشداری دەدەنە حکومەت
ژمارەیەك لەمامۆستایان‌و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە دواكەوتنی موچەكانیان هۆشداری توند دەدەنە حكومەت.
ئەمڕۆ دوو شەممە کۆمەڵێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە بەیاننامەیەكی نارەزایەتییان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە تێیدا هاتووە '' دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییی له‌لایه‌ن نوێنه‌ری مامۆستایانی هه‌رسێ زانكۆی (صلاح ا‌لدین و هه‌ولێری پزیشكی و پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر)ه‌وه له ڕێكه‌وتی 12ی ئابی 2016، وه‌ك ئه‌ركێكی ئاكاری و پیشه‌یی و له پێناو گه‌شه‌دان به ڕه‌وتی زانستی و زیاتر پێشخستنی توانستی خوێندكاران و باشتر كردنی باری گوزه‌رانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران''.
دەقی بەیاننامەکە:
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
په‌یامێك له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ ڕای گشتی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
دوای ئه‌وه‌ی به ناوی چاكسازییه‌وه سیستمی به ناو پاشه‌كه‌وتكردنی موچه به‌سه‌ر موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنرا زۆرترین ڕێژه‌ی ئه‌و به ناو پاشه‌كه‌وتكردنه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گرته‌وه كه بارگرانییه‌كی زۆری خسته سه‌ر شانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ، وه دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییی له‌لایه‌ن نوێنه‌ری مامۆستایانی هه‌رسێ زانكۆی (صلاح ا‌لدین و هه‌ولێری پزیشكی و پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر)ه‌وه له ڕێكه‌وتی 12ی ئابی 2016، وه‌ك ئه‌ركێكی ئاكاری و پیشه‌یی و له پێناو گه‌شه‌دان به ڕه‌وتی زانستی و زیاتر پێشخستنی توانستی خوێندكاران و باشتر كردنی باری گوزه‌رانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران،
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به دوور له بیر و ڕای سیاسیی و ئایدۆلۆجی.....هتد، پاڵپشتی و هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئه‌و زانكۆ به‌ڕێزانه و داواكارییه‌كانیان به حه‌ق ده‌ناسین و ده‌نگی ئه‌وان به گوزارشتكردن له ده‌نگی كۆی مامۆستایانی كوردستان و مافه ڕه‌واكانیان ده‌زانین.
لای هه‌موو كه‌س ئاشكرایه كه توێژی مامۆستایان به گشتی و به تایبه‌تیش مامۆستایانی زانكۆ جگه له كاره‌كه‌ی خۆیان كه خزمه‌تكردنه به پرۆسه‌ی زانست نه ده‌توانن و نه به‌شیاویشی ده‌زانن ده‌ست بۆ كاری خه‌ڵكانی تری به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان به‌رن، ڕون و ئاشكرایه بێده‌نگی مامۆستایانی زانكۆ نه له ترسا بووه و له به‌ر خاتری چاوی هیچ كه‌سێك بووه ته‌نها له به‌ر دۆخی سیاسی كوردستان و ئه‌و ئه‌زمونه بووه كه چه‌ندین ساڵه به خوێنی ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه و سه‌ربازه وونه‌كانی ئه‌م نیشتمانه هاتۆته به‌رهه‌م، له‌لایه‌كی دیش به‌به‌رز نرخاندنی ڕه‌نج و ماندوبونی خوێندكاران و به‌هه‌ده‌ر نه‌چونی دواڕۆژیان بووه.
بۆیه چیتر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازار و موعاناتانه ناگرن له كاتێكدا كه ژیانی خودی خۆیان و ماڵ و منداڵیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وه ڕوونه كه پرۆسه‌ی خوێندنیش بێ به‌ش نابێت له‌و مه‌ترسییه؟!.
بۆیه ئه‌گه‌ر دۆستی زانست و دانه‌ڕمانی ژێرخانی فه‌رهه‌نگی نیشتمانن ئه‌وه زۆر گرنگه ئاوڕێكی جدی له توێژی مامۆستایانی زانكۆ بده‌نه‌وه و داواكارییه ڕه‌واكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن كه خۆی له دوو خاڵی سه‌ره‌كی ده‌بنێته‌وه :
1. ئه‌و بڕه به ناو پاشه‌كه‌وته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران زۆر زۆره له بری 60% - 75% بكرێت به 20%.
2. دابینكردنی هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه زانكۆكان پێویستیانه بۆ زیاتر گه‌شه‌كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله به‌ندیان له ئاست زانكۆكانی تری دونیادا به تایبه‌ت زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كه زۆر فه‌رامۆشكراوه له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه.
كۆمه‌لێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
15/8/2016
ناوه‌كان
1 پ.د.هه‌ڤاڵ خورشید رفیق 29 م.برزان هادی حمه كریم
2 د.توانا وه‌هبی غفور 30 م.مروان مڤهر
3 د.حسین محمد صالح رحیم 31 م.ئاریان علی حامد
4 م.أحمد محمد رشید میره 32 م.احسان برهان ا‌لدین
5 د.نریمان عبدالله علی 33 م.كاروان فتاح
6 م.شوانه نوری عبدالله 34 م.نورا شهاب أحمد
7 م.ئاریان صدیق 35 د.هشام أحمد
8 د.أم كلپوم مصگفی دروێش 36 د.سوركێو صلاح عبدالكریم
9 د.ئاوات محمد ئاغا بابا 37 م.احسان قاسم
10 د.ناصح كریم عبدالله 38 م.گۆران عمر مصگفی
11 د.عمر حمه رشید 39 م.دارا لگیف سیف ا‌لدین
12 م.خالد محمد غریب 40 م.سرخێڵ حمه گاهر كریم
13 م.هۆشمه‌ند عگا 41 م.كارزان جزا عفور
14 م.رچوان عارف عباس 42 م.كاروان مهدی حمه رۆوف
15 م.هێمن كمال 43 م.ئاری محمد سعید
16 م.نیان والی سمین 44 م.ئومێد جمال رشید
17 م.لقمان فتاح 45 م.ئاكۆ ابراهیم فقێ
18 م.هه‌تاو حسن حسین 46 م.هێرش حمه أمین فقێ
19 أیوب خالد سیف ا‌لدین 47 م.صلاح محمود عمر
20 م.عبدالرحمن محمد عارف 48 م.هه‌ڵمه‌ت ناصر صالح
21 م. عمر فۆاد غفور 49 م.حسن هاشم عبدالله
22 م.هیدایه‌ت محمد أحمد 50 م.ئارام عبدالكریم
23 م.عگا مصگفی حمه مراد 51 م.جمال محمد أمین
24 د. عبدالدائم معروف محمد 52 م.نه‌به‌ز جمال كمال
25 م.محمود كریم اسماعیل 53
خه‌بات نورالدین /
نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی كۆلیجی په‌روه‌رده و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان له جیاتی هه‌موویان
26 م.عادل صدیق
27 م.سمیه خالد مصگفی
28 م.چێنه‌ر فتاح محمود
PM:02:31:15/08/2016