ئەمەریکا: بۆردومانی حەسەکە بە ئاسایی نازانین
یەپەگە: ئێرانیەکان‌و حیزبوڵا شەڕی یەپەگە دەکەن

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لەسەر بۆردومانی شاری حەسەکە هاتە دەنگ و رایگەیاند" ئاسایی نییەو نزیکە لە بنەکەکانی ئەوانەوە"، یەپەگەش راگەیاند سووپای رژێم هەڵدێن و ئێرانی و چەکدارانی حیزبوڵا شەڕی شەرڤانان دەکەن.

بەرپرسێکی پەنتاگۆن، رایگەیاند" ئەو هێرشانەی  فڕۆکەکانی سوریا دەیەکەنە سەر بنکەکانی یەپەگە لە حەسەکە ئاسایی نییەو نزیکە لە بنکەکانی هێزە ئەمریکیە تایبەتەکانەوە کە لە سوریان".

کەناڵی CNN  لەزاری بەرپرسێکی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە " ئەو هێرشانە نا ئاسایین و نزیکن لە ٣٠٠ هێزە تایبەیتەی ئەمەریکاوە کە راهێنان بەهێزەکانی سووریای دیموکراتی دەکەن کە لە عەرەب و کورد پێکهاتوون".

لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ یەپەگە رایگەیاند کە هێزەکانی سووریای دیموکراتی لەبەرەکانی شەڕ لە حەسەکە بەرامبەر شەڕڤانان هەڵدێن و ئەوانەی ئێستا شەڕی ئەوان دەکەن چەکدارە ئێرانییەکان و چەکدارانی حیزبوڵان.



PM:01:29:19/08/2016