جارێکی تر فڕۆکەکانی سوریا بۆردومانی حەسەکە دەکەن

کاتژمیر ٢:٣٠ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی تر فڕۆکە جەنگیەکانی سووریا گەڕەکەکانی شاری حەسەکەیان بۆردومان کرد.

هاوار نیوز ئاژانسی نزیک کانتۆنەکانی رۆژئاوا بلآویکردەوە، فڕۆکەکانی لەبۆردومانی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆدا گەڕەکی ( نەشوەی رۆژهەلآتیان ) کردە ئامانج.

تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە، بەلآم دوێنێ لەبۆردومانی فڕۆکەکانی سووریادا بەدەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

ئەم بۆردومانە نوێیە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو بەرپرسێکی پەنتاگۆن رایگەیاند" بۆردومانی شاری حەسەکە لەلایەن فڕۆکەکانی سووریاوە ئاسایی نییە"، ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا ئەو لێدوانەی بە بەهانەی نزیکی حەسەکە هێنایەوە لە ئەو هێزانەی ئەمەریکا کە راهێنان بە هێزەکانی سووریای دیموکراتی دەکەن.

لەسەر زەویش هێزە کوردیەکان، شەڕڤانان و هێزەکانی ئاسایش لە پێشڕەویدان. 


PM:03:25:19/08/2016