شەڕ بە سەختی لە حەسەکە بەردەوامە

ئەمشەو شەڕ بەقورسی لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد لەشاری حەسەکە بەردەوامەو شەڕڤانان لە پێشڕەویدان.

لەشەڕی ئەمشەو کە تا ئێستا بەردەوامە بەپێی راگەیاندنەکانی نزیک یەپەگە هێزەکانی بەشار ١٧ کوژراویان هەیە، کە لاشەی ١٥ یان کەوتۆتە دەست شەڕڤانانان، هەروەها ٢٠ دیلیشیان هەیە.

شەڕەکە کە بەهەموو جۆرە چەکێک بەردەوامە، ‌‌هێزەکانی پاراستنی گەل لەگەڕەی "حی مەساکن" لە نزیک بەریدەکە لە پێشڕەویدان.
هەروەها شەڕ لەگەڕەکی "غویران و وێستگەی شەمەنەفەر" بەردەوامە.

تا ئێستا رژێمی بەشار لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا فڕۆکە جەنگیەکانی بەکارنەهێناوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەمەریکا رۆژی هەینی رابردوو ئاگاداریان کردنەوە.

شاری حەسەکە پێش هەڵگیرسانی شەڕی نێوان هەردوولا ٨/١٧ دوو بەشی بەدەست کوردەوە بوو، بەشێکیشی بەدەست سووپای رژێمی سوریاوە بوو، ئەو رژێمە دەیویست ‌کۆمەکی سەربازی گەورە بۆ حەسەکە بنێرێت، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا رێگریان کردو شەڕی هەڵگیرسا.



AM:01:47:22/08/2016