بەپەلە.. نەوشیروان مستەفا لە فرۆکەخانەی سلێمانیەوە سەفەری دەرەوەی ولآتی کرد

رێکەخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا کەمێک پێش ئێستا لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە سەردانی دەرەوەی ولآتی کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی راگەیاند" کەمێک پێش ئێستا نەوشیروان مستەفا لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە سەفەری بۆ دەرەوەی ولآت کرد".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد نەوشیروان مستەفا لەگەڵ یەکێک لە کوڕەکانی، چیا سەفەری دەرەوەی کوردستانی کرد.
 
سەبارەت بە ماوەو هۆکاری سەفەرەکەی، بەپێی ئەو زانیاریانە سەردانەکە ماوەیەکی کورت دەخایەنێت و نزیکەی دوو هەفتە لە دەرەوەی وڵات دەبێت، مەبەستی سەردانەکەش بەسەرکردنەوەی پزیشکە کە لەسەردانی یەکەمیدا لە ٢٣-٩-٢٠١٥ بۆ هەمان مەبەست ناوبراو چووە دەرەوەی وڵات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لەم ماوەیەی رابردوودا نەوشیروان مستەفا دووجار لەبەر بارودۆخی کوردستان وادەی سەفەرەکەی دواخستووە. 

شەوی رابردوو سپی وەک ماڵپەڕی یەکەم هەواڵی سەفەری ئەمڕۆ ٩/٣ نەوشیروان مستەفای بۆ دەرەوەی ولآت بلآوکردەوە.




AM:10:37:03/09/2016