سپی زانیاری ورد لەسەر کوڕو کچ خنکاوەکەی گەڕەکی هەواری شاری سلێمانی بڵاودەکاتەوە

ئەو کوڕو کچەی دوێنێ شەو لەنێو ئۆتۆمبیلێکدا لە گەراجی ماڵێک لە گەڕەکی هەواری شار بە خنکاوی دۆزرانەوە، کوڕەکە پیشەکەی پۆلیسە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ئەو کوڕە کوردەی کە دوێنی لەگەڵ کچێکی عەرەبدا بە خنکاوی لەگەراجێکدا دۆزرانەوە، کوڕەکە کوردەو پۆلیسەو لەدایکبووی ١٩٨٧ ەو کچەکەش عەرەبەو لەدایکبووی ١٩٩٤ ە.

لە هەندێک سەرچاوەیە تایبەتەوە دەست سپی کەوتووە ئەو ئۆتۆمبیلەی ئەو کچ و کوڕەی تیادا  خنکاون جۆری سەنییەو تاکسییە، کچەکەش عەرەبەو تا ئێستا خاوەنی نەزانراوە.

دوێنی شەو وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند" تەرمی کوڕێکی گەنجی کوردو کچێکی عەرەب لە گەراجی ماڵێکدا بە مردووی دۆزراونەتەوە".

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند" تەرمی کوڕێکی ٢٩ ساڵ و و کچێکێکی عەرەبی تەمەنی ٢٢ ساڵ بە خنکاوی لە گەراجێکی داخراوی ماڵێکدا لە گەڕەکی هەواری شار دۆزراونەتەوە".



PM:06:36:05/09/2016