تەرمی ژنێك لە كەركوك دۆزرایەوە

ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێكی نەناسراو لە گەڕەكی پیشەسازی شاری كەركوك دۆزرایەوە.

لەوبارەیەوە عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆی نەوا وتی "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) تەرمی ژنێك كە تائێستا نەناسراوەتەوە، لە گەڕەكی حەی سەناعە دۆزراوەتەوە، كە بەشێوەیەكی زۆر نامرۆڤانە كوژراوە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك رونیشیكردەوە، كە تەرمەكەیان بردۆتە پزیشكی دادوەری تا ئێستاش لێكۆڵینەوە بەردەوامە. دەشڵێت "داوامان لە خەڵكی سنورەكەو كەركوك ئەوەیە هەر كەسێك دەیناسێت، سەردانی بنكەی پۆلیس بكات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنە پێویست و یاساییەكان".



AM:11:37:08/09/2016