به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی،
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه ئه‌و ڕێکخراوه وه‌ک جه‌ژنانه هاوکاری 1200 خێزانی هه‌ژار و
که‌مده‌رامه‌ت ده‌کات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانیدا که
وێنه‌یه‌کی ده‌ست سپی که‌وتووه هاتووه "ده‌زگای
خێرخوازیی بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت
به دابه‌شكردنی پارسێلی وشكه‌خۆراكی 30 كیلۆگرامی به‌سه‌ر 500 خێزانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی
گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه "رۆژی
11/9/2016 له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی
هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بۆنه‌ی
جه‌ژنی قوربانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی پرۆژه‌ی هاوكاریكردنی خێزانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی
ده‌ستپێكردوه‌و له هه‌ڵمه‌تێكی تردا له‌شاری سلێمانی 500 پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر
500 خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا
دابه‌ش ده‌كات كه هه‌ر خێزانێك 30 كیلۆ كه له‌كارتۆنێك خۆراك پێكهاتبوو دابه‌ش
ده‌كرێت كه له‌مانه(برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا،
چا، رشته، شیر، نۆك، سریلاك) پێكهاتوه".
ده‌زگاکه ڕایگه‌یاندووه
به هه‌ماشێوه و وه‌ک جه‌ژنانه له شاری ه‌ولێریش هاوکاریان به‌سه‌ر 700 خێزاندا
دابه‌ش کردووه.
هاوکات ڕاشیگه‌یاند "دەزگای خێرخوازیی
بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، له هه‌ڵمه‌تێكدا 35 سه‌ر ئاژه‌ڵ به‌سه‌ر
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له لیوای 3ی پیاده‌ی هاوبه‌ش و بنكه‌ی میحوه‌ری گه‌رمیان و
كه‌تیبه‌ی ده‌بابه‌ی پشتیوانی 2 و لیوای 136ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوڵاڵه‌و
خانه‌قین دابه‌شده‌كات."