خۆپیشاندانی شەوانە‌و دەمامكدار قەدەغەیە
ئیدارەی گەرمیان لەسەر پرسی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە‌و پشتیوانی خۆی لە خۆپیشاندانی مەدەنییانە رایگەیاند.
ئەمرۆ بۆ تاوتێكردنی پرسی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان كە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێت، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (سه‌ڵاح كوێخا) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی یه‌كه‌می حزبه سیاسیه‌كان له گه‌رمیان و قایمقامی كه‌لار و به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له سنوره‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه و به ووردی تاوتوێكرا و به‌تێر و ته‌سه‌لی گفتۆگۆ له‌سه‌ر خۆپیشاندانی چین و توێژه‌كان كرا، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه دران:
- له‌ئێستادا وڵاته‌كه‌مان له بارودۆخێكی هه‌ستیاردایه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره له‌به‌رچاو بگرێت و به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ین.
- ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتوانی ته‌واو له داواكاری و مافه ره‌واكانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ن، به‌پێویستیشی ده‌زانن حكومه‌ت په‌له بكات له پێدانی مافه‌كانیان.
- ئیداره‌ی گه‌رمیان و حزبه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه و دوور له توند‌و تیژی و هێرشبردن بۆسه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان و دامووده‌زگاكانی حكومه‌ت.
- به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و باره‌گا حزبییه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، رێگه نادرێت به‌شه‌وان خۆپیشاندان ئه‌نجامبدرێت و كه‌سانی ده‌مامكداری نێو خۆپیشاندانه‌كانیش لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
- لێپیچینه‌وه‌ی یاسایی له‌و كه‌سانه بكرێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندان ده‌گۆڕن به ئاقارێك كه توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌ندامی هه‌ر حزب و لایه‌نێكیش بن.
- سه‌رجه‌م حزبه‌كان رێنمایی ده‌ده‌نه كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان كه‌به‌شداری نه‌كه‌ن له هیچ جۆره خۆپیشاندانێك سه‌ربكێشێت بۆ توندوتیژی.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی یه‌كه‌می حزبه‌كان له‌گه‌رمیان
26/9/2016
PM:04:58:26/09/2016