باڵی "زۆرینەی" یەکیتی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ لە سلێمانی باڵی " زۆرینەی " یەکێتی بە بێ باڵی " ناوەندی بڕیار" کۆبوونەوەو لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆ دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" باڵی زۆرینە " کە بەبالی هڕۆ ئیبراهیمش ناسراوە ئەمڕۆ لە بینایەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەو لەسەر پرسی سەردانەکەی بارزانی و وەفدە هاوڕێکەی بۆ بەغدا و باری خراپی دارایی یەکێتی گفتوگۆ دەکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە هەردوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێطی ئەرسەلان بایز و عەدنان موفتی بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە.

پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە هەموو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە باڵی ناوەندی بڕیاریشەوە ئاگادار کراونەتە لە کۆبوونەوەکە، بەلآم باڵی ناوەدنی بڕیار بەشداریان نەکردووە، هاوکات ئەرسەلان بایز و عەدنان موفتی و رزگار عەلیش بەشدار نەبوون.


PM:06:10:03/10/2016