مەریوان دژی تانكەرە نەوتییەكانی هەرێم خۆپیشاندانی كرد

ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان خوازیاری راگرتنی هاتوچۆی تەنكەرە نەوتییەكانی هەرێم لە بەشی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.

پاشنیوەرۆی رۆژی سێشەممە ژمارەیەك هاوڵاتی شاری مەریوان خۆپیشاندانیان كرد‌و داوایان لە بەرپرسانی ئێرانی كرد رێگە لە هاتوچۆی تەنكەرە نەوتییەكان بگرن كە لەباشوری كوردستانەوە رەوانەی ئێران دەكرێت، یان رێگەیەكی تایبەتیان بۆ بكەنەوە.

ئەو تەنكەرە نەوتییانەی لەباشوری كوردستانەوە ئاودیوی ئێران دەكرێت لەجادەی مەریوان - سنە و مەریوان - سەقز تێپەڕ دەبن كە ساڵانە بە هۆی گڕ گرتن‌و یان رووداوی هاتوچۆ ژمارەیەك هاوڵاتی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.



PM:01:27:05/10/2016