بەهۆی تەقەی پۆلیسی توركیا چوار هاوڵاتی كورد گیانیان لەدەستدا

هێزەكانی پۆلیسی توركیا لە ناوەندی بازاڕی شارۆچكەی گەڤەر دەستڕێژی گوللەیان لە هاوڵاتیان كرد كە لەئەنجامدا چوار هاوڵاتی كورد گیانیان لەدەستدا.

لەمبارەیەوە لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی رایگەیاند: ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا لە ناوەندی بازاری شارۆچکەی گەڤەری سەر بە جولەمێرگ لە باکوری کوردستان، دەستڕێژی گولـلەیان لە خەڵک و چوار هاوڵاتیان کوشت.

وتیشی : شەش دوکاندار لە بازار گردبوونەوەیەکیان کردووە، لە بەرامبەردا، پۆلیسی تورکیا کە بە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە ناوچەکەدا بوون، تەقەیان بەسەر ئەو کەسانەدا کردووە و چوار کەس کوژراون.

شایتحاڵانی روداوەکە رایانگەیاندووە، کە پۆلیس بێ ئەوەی ئاڵۆزیەک لە ئارادا بووبێت دەستڕێژی کردوەتە سەر هاوڵاتیان، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژیەدا چوار هاوڵاتی بەناوەکانی ئایدین تورمان، سەرحەد بوولدان، راهمی سەفالی و نەجات ئیشیۆزئ گیانیان لەدەستدا، شەمسەدین چاکماکچی و محەمەد عەلی کایاش بریندار بوون.

هاوڵتیان پاش دەسڕێژیەکە دەستبەجێ بریندارەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی گەڤەر کرد.
هەروەها پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی دیجلە کە بۆ رووماڵکردنی هەواڵەکە چووبوو شوێنە دەستبەسەرکراوە.



PM:02:23:08/10/2016