کارەبای حکومی کەمدەبێتەوە
کارەبای مولیدەکان گران دەبێت

بەهۆی لەكاركەوتنی چەند وێستگەیەكی كارەبای نیشتمانی و دابین نەكردنی سووتەمەنی  لەئێستادا بۆ چەند وێستگەیەكی تری كارەبا پێشبینی دەکرێت کارەبای حکومی لە زستاندا کەمبێتەوە بۆ ١٠-١١ کاتژمێرو هاوکات نرخی مولیدە ئەهلیەکانیش بەرزدەبێتەوە. 

ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای کرد پێشبینی دەكات کارەبای حوکمی لەوەرزی زستاندا کەمبێتەوە بۆ 10 بۆ 11 سەعات كارەبا.

ماڵپەڕی وشە بڵاویکردەوە لە ئێستەدا 10 وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا وەستاون و پێویستی بە سووتەمەنییە كە بۆ هەر مانگێك بە گوژمەی 10 ملیۆن دۆلار سووتەمەنی پێویستە.

ئێستە لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 2800 مێگاوات، كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و بە بڕی 1000 مێگاوات، كارەبای وێستگەكان بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی وەستاون.




AM:11:50:09/10/2016