ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەسلێمانی دامەزرا
دەستی مامۆستایانی ناڕازی بە مەبەستی فراوانكردنو بەردەوامی كۆبوونەوەكانیان ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازاییان دامەزراند.
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە ڕاگەیەنراوێكیاندا دەڵێن " لەپێناو فراوانكردن و بەردەوامی كاری مەدەنیانە لەكۆبونەوەیەكی فرواندا بریارماندا دەستی مامۆستایانی ناڕەزای فراوانتر بكەین و ئەنجومەنی مامۆستایانی نارەزای پێكبهێنن".
هەروەها هاتووە " لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا لە ڕۆژانی داهاتوودا ماممۆستایان لە ژێر ناوی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارەزای درێژەبە چالاكیەكانیان بدەن".
PM:03:34:12/10/2016