نەوژین ئیسماعیل، بێژەر و پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردسات لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە بەشێک لە لایەنە نەزانراوەکانی ژیانی دەکات و ئاشکراشی دەکات خۆشەویستەکەی لە ڕادیۆی Xfm ناسیوە و دەڵێت حەزدەکات ببێت بە باوک.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە پەیجی کوردیش ۆرد سینگەر لەگەڵیدا ئەنجامیداوە، نەوژین باس لە ناسینی هاوسەرەکەی دەکات کە ساڵی ڕابردوو هاوسەرگیریان کردو بەردەوام وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە، دەڵێت "لەدوورەوە یەکمان ئەناسی،
ئەو دەمەی من لە ڕادیۆی XFMکارم ئەکرد ئەویش لە دەزگایەکی ڕاگەیاندن کاری ئەکرد ، ڕوو بە ڕووی یەک ئەبوینەوە ،هەر لە یەکەم بینینەوە (ئەڤین )م بە جیاواز ئەبینی ، بەهۆی کارێکەوە بووینە هاوڕێ و زیاتر و باشتر یەکمان ناسی ، پاشان لە دانیشتنێکا داوای هاوسەریم لێ کرد .".
دەقی چاوپێکەوتنەکە بخوێنەرەوە
۱/چیرۆکی ژیانی تۆچۆن دەستی پێکردووە؟!
وەڵام/پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانیم خوێندووە بەشی شانۆ ،وە لە ساڵی ۲٠۱۲ ەوە دەستم بە کاری ڕاگەیاندن کردووە وەکو بێژەر .
۲/چەن سەر خێزانن؟!
وەڵام/دوو کەسین.
۳/مناڵێکی چۆن بویت؟!
وەڵام/ لەسەرخۆ بووم (فەقیر بووم).
٤/ژیان بەلاوە جوانە؟!
وەڵام/بە لایەنی زۆرینەی بەڵێ ، بەڵام بەشی خۆی نشێوی و هەورازی هەیە ژیان .
٥/لە چ شتێک پەشیمانی لە ژیان؟!
وەڵام/ لە هیچ شتێک ، لەبەر ئەوەی هەر شتێک کە ڕووی یاوە یان کردوومە هەڵبەت لە کاتی خۆیا باوەڕم پێی هەبووە وە شتێکی واش نەبووە کە لێی پەشیمان بم .
٦/لایەنی ڕۆحی کەسێکی چۆنی؟!
وەڵام/لایەنی ڕۆحی ، ڕۆحم زۆر نزیکە لەو کەسانەوە کە خۆشم ئەوێن وەک هاوسەرەکەم دایک و باوکم و و خوشک و براکانم وە هاوڕێکانم ، زۆر زوو هەستیان پێ ئەکەم ، ئەمەی باسم کرد تەنها یەک لایەنی ڕۆحە هەڵبەت دیوی تری زۆر هەیە .
۷/وەرزش ئەکەی ؟!
وەڵام/ بە دڵنیاییەوە ، هەموو ڕۆژێک
۸/هەنێک لایەنی کێش و باڵات ئاشکرا بکە؟!
وەڵام/دواجار کە خۆم کێشا کێشم ۹٠ کیلۆگرام بوو وە باڵام ۱۸۷ سانتیمەترە .
۹/تەمەن چەنە؟!
وەڵام/هەرگیز ئەوەم نەوتووە ، تۆش لەوە گەڕێ .
۱٠/ئاشق بووی؟!
وەڵام/بەڵێ ، ئاشقی ئەڤینم
۱۱/ڕابردووت لەگەڵ کەس هەیە؟!
وەڵام/بەڵێ.
۱۲/چۆن یەکتان ناسی لەگەڵ (ئەڤین)هەنێک لەسەر ئەو چەمکە بدوێ؟!
وەڵام/لەدوورەوە یەکمان ئەناسی،
ئەو دەمەی من لە ڕادیۆی XFMکارم ئەکرد ئەویش لە دەزگایەکی ڕاگەیاندن کاری ئەکرد ، ڕوو بە ڕووی یەک ئەبوینەوە ،هەر لە یەکەم بینینەوە (ئەڤین )م بە جیاواز ئەبینی ، بەهۆی کارێکەوە بووینە هاوڕێ و زیاتر و باشتر یەکمان ناسی ، پاشان لە دانیشتنێکا داوای هاوسەریم لێ کرد .
۱۳/لای هەنێک کەس وایە خۆشەویستی تۆ بۆ ئەڤین سیناریۆیەو بۆ پێش چاوی خەڵکە،لە ناخەوە یەکتان خۆش ئەوێت؟!
وەڵام/هیچ گرنگ نیە بەلامانەوە خەڵکی چۆن بیر ئەکەنەوە
،گرنگ ئەوەیە ئێمە بە ڕۆح عاشقی یەکین ، وە ڕەنگە هەموو کەسیش نەتوانێت لە مانای ئەو عەشقە گەورەیە بگات .
۱٤/چۆن پێناسەی(وەفا)و(هاوڕێیەتی)ئەکەی؟! وەڵام/ من هاوڕێم کەمە کە ئێستا ئەم نووسینەی من بخوێننەوە خۆیان ئەزانن کە وەفام چۆنە بۆیان ، بە بۆچوونی من ئەوەندە هاوڕێت هەبێت کە ئەو وەفایەی هەتە بەشیان بکات .
۱٥/پەیوەندییەکەی توندوتۆڵ و هاوڕێیەتیەکی زۆر لەگەڵ سنور و سەرتیپ ئەبێت،دواتر ئەبێت بە ڕق وکین بەرامبەر یەک و هەموو پەیوەندییەکان ئەپچڕێ بۆ؟!
وەڵام/زۆر هەڵەیت ، هیچ کینەیەک لە ئارادا نییە .
۱٦/حەز ئەکەیت ببیت بە باوک؟!
وەڵام/بەڵێ.