پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بە
زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا کڕین و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان (مەشروب) قەدەغەکرا.
ئهمڕۆ پەرلەمانی عێراق، بهزۆرینهی دهنگ بڕگهیهكی لهیاسای
داهاتی شارهوانییهكان جێگیركرد كه بههیچ جۆرێك رێگهنهدرێت خواردنهوه
كحولییهكان بهێنرێنه عیراقهوه ههروهها رێگه له فرۆشتنو دروستكردنی بگیرێت.
بەگوێرەی بڕیارەکەش هەرکەسێک لە سنوورەکانی عێراقەوە بە نایاسایی خواردنەوە کحولییەکان بهێنێتە ناو خاکی عێراقە سزای ١٠ ملیۆن دینار تا ٢٥ ملیۆن دینار دەدرێت.
ئەم پڕۆژە یاسایەش لەلایەن هاوپەیمانێتی شیعەکانەوە پێشکەشکراوە کە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراقە و عەلی عەلاق پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە ڕاشیگەیاندووە نابێت بە هیچ جۆرێک لە لایەن دادگای فیدرالییەوە تانەی لێ بدرێت چونکە وەستانەوەیە دژی شەریعەتی ئیسلامی.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە
ئەم بڕیارەش بە قازانجی هەرێم و بواری گەشتیاری هەرێم دەگەڕێتەوە کە ساڵانە
ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بە
مەبەستی گەشتیاری.