هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی ئەنجامدانی چاکسازییەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی و دەوروبەری ڕادەگیرێت.

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ ی ئەم مانگە دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی و دەوروبەری ڕادەگیرێت لەو ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا چاکسازی لە هەردوو پرۆژەی ئاوی نێوان سلێمانی – دووکان دەکرێت، بەوهۆیەشەوە ئاو بەسەر ماڵاندا دابەش ناکرێت، جگە لە سلێمانیش سەرجەم ناوچەکانی دەوربەری سلێمانی دەگرێتەوە کە لە هەردوو پرۆژەی ئاوی دووکان، ئاویان بەسەردا دابەش دەکرێت"

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا، تەنها پرۆژەی ئاوی سەرچنار دەتوانێت ئاو دابەش بکات، بەڵام ڕێژەکەی زۆرکەمە و پێداویستی ٥٪ ی دانیشتوانی سلێمانی دابین ناکات".



PM:09:13:26/10/2016