خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی کوردسات دوای وازهێنانی دەرکەوتەوە

ئەڤین، خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی پێشووی کەناڵی کوردسات و ڕادیۆی XFM لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی ئەو پرسیارە ناداتەوە کە ئایا خۆشەویستی هەبووە و سەبارەت بەوەی ئاشق بووبێت دڵێت " زۆر جوانە مرۆڤ خاوەنی چەند نهێنیەك بێت لەئەو كەسانەم كە بەشێكی ژیانم هەر خۆم ئەیزانم ببورن ."
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیجی کوردیش وەرد سینگەرسدا ئاشکرای دەکات کە باڵای ١٦٤ سم و کێشیشی ٤٦ کیلۆگرامە.
سەبارەت بە پەیوەندی خۆی و هاوسەرەکەشی دەڵێت " ئەوەی هەمانە لە نێوان خۆماندایە پێم خۆش نیە ئەكتەر بم لە پێش چاوی خەڵك هاوسەروو هاوژین بۆخۆی دوو ناوی پیرۆزن ئەویش پیرۆزە بۆ من."
تەواوی چاوپێکەوتنەکە بخوێنەرەوە
/چیرۆکی ژیانی تۆ چۆن دەستی پێکردووە؟!
وەڵام/وەڵامی پرسیارەكەت زۆر بەڕونی نازانم بەڵام كەسیكی زۆر ئاسای وزۆریش سادە تا ئێرەم هێناوە.
۲/چەن سەر خێزان؟!
وەڵام/شەش كەسین هەردوو پیرۆزترینەكەی ژیانم دایكم و باوكم دووبراو خوشكێك من گەورەترینی دایەوبابەم.
۳/مناڵێکی چۆن بویت؟!
وەڵام/تا ١٠ ساڵ لە ئارامترین ولەسەرخۆترین مناڵەكانی دونیا دواتر مناڵێكی سەركێش وعەجول بەڵام سنور بەزێن .
٤/ژیان بەلاوە جوانە؟!
وەڵام/نامرۆڤ ژیان دروست ئەكات ........
٥/لە چ شتێک پەشیمانی لە ژیان؟!
وەڵام/ئەگەر بریندار نەبین ناخۆشی نەبینین پەشیمان نابین لە هەندێ شت لە ژیان فێرنابین لە ناسینی هەندێ كەس بەدڵنیایەوە پەشیمانم وە بریندار كراوم.
٦/لایەنی ڕۆحی کەسێکی چۆنی؟!
وەڵام/........
۷/هەنێک لایەنی کێش و باڵات ئاشکرا بکە؟!
وەڵام/باڵام ١٦٤ كێشم ٤٦.
۸/تەمەن چەنە؟
وەڵام/نزیك ئەبم لە ٢٤.
۹/خۆشەویست هەبووە؟!
وەڵام/........
۱٠/ئاشق بووی؟!
وەڵام/زۆر جوانە مرۆڤ خاوەنی چەند نهێنیەك بێت لەئەو كەسانەم كە بەشێكی ژیانم هەر خۆم ئەیزانم ببورن .
۱۱/ڕابردووت لەگەڵ کەس هەیە؟!
وەڵام/ڕابردوو دروستی كردووین بە دڵنیاییەوە هەمە.
۱۲/وەرزش ئەکەی؟!
وەڵام/نەخێر.
۱۳/لە ئێستادا لە کوێ ئەژیت؟!
وەڵام/کەنەدا.
۱٤/هیچ پڕۆژەیەکی نوێت بە دەستەوەیە؟!
وەڵام/پێم خۆشە لێرە ببم بە مادڵین یان ئەكتەر هەوڵم بۆ نەداوە هەوڵی بۆ بدەم پێی ئەگەم.
۱٥/ئامادەی جارێکی تر بگەڕێیتەوە سەر شاشە؟!
وەڵام/نازانم ڕۆژگار چی بۆ هەڵگرتوم ڕەنگە لەوانەیە......
۱٦/هۆکارێکی تایبەت هەبوو دیار نەمای لەسەر شاشە؟!
وەڵام/تەنهاهاتنە دەرەور لە كوردستان بوو.
۱۷/تا چەن لە خۆت ڕازیت لە ڕووی پێشکەشکاری؟!
وەڵاملەخۆڕازیبوون جوانە بەڵام پێویستە هەمیشە سەیری سەرو خۆمان بكەین بۆ ئەوەی باشتربین بین پێشكەشكار ی زۆر باشمان هەیە شانازیان پێوە ئەكەم لێیان فێر بووم.
۱۸/چیت هەیە بۆ هاوسەرەکەت؟!
وەڵام/ئەوەی هەمانە لە نێوان خۆماندایە پێم خۆش نیە ئەكتەر بم لە پێش چاوی خەڵك هاوسەروو هاوژین بۆخۆی دوو ناوی پیرۆزن ئەویش پیرۆزە بۆ من.
۱۹/پێت خۆشە پێت ئەڵێن مریام فارسی کوردستان؟!
وەڵام/من ئەڤینم ئەویش مریەم ئەوگۆرانی بێژە وە نازناوی شاژنی سەر ستەیج ی هەیە بە ڕەئی من لەو ناچم بەڵام زۆر كەس وام پێ ئەڵێت.
۲٠/هونەر چی لە ئەڤین سەنەوە وە چی پێ بەخشی؟!
وەڵام/خۆشەویستی ئێوەی پێبەشیم شانازی پێوە ئەكەم
خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی کوردسات دوای وازهێنانی دەرکەوتەوە



PM:06:06:29/10/2016