وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری بە فەرمی ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی (٢٣٧) ملیۆن دینار بۆ کرێی خوێندنی کوڕو کچی شەھیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک و زیندانیانی سیاسی.

بە گوێرەی ئەو نوسراوە کە ئیمزای رابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەتی لەسەرەو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەکانی ھەرێم کراوە، وەزارەتی دارایی رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی بڕی (٢٣٧) ملیۆن و (٥٧٣) ھەزار دینار وەک ھاوکاری بۆ کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دەربڕیەوە.

هەر بە گوێرەی ئەو نوسراوەئەو پارەیە لەچەند رۆژی داهاتوو خەرج دەكرێ لەسەر بودجەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون و بۆكوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك و زیندانیانی سیاسی و یەكێك لەمنداڵانیان لەهەرسێ پارێزگاكانی (هەولێر و سلێمانی و دهۆك) بۆ خوێندنی 2014 و 2015.



PM:10:27:02/11/2016