بە وێنە..ژنێكی كورد هاوسەری دووەم بۆ مێردەكەی دێنێت


ژنێکی گەنجی مەریوانی لە ڕووداوێکی سەیر و سەمەرەدا چووە داوای ژنی دووەم بۆ هاوسەرەکەی کە تەمەنی ۳۳ ساڵە و هەر لە زگماکییەوە بینایی لەدەستداوە.

ئاوات خانمی هاوسەری کە هاوتەمەنە لەگەڵ هاوسەرەکەی، بە هۆی نەخۆشییەكی چاوەوە چاوەکانی زۆر کز بوون، دەڵێ "من و ڕێبوار ۱۱ ساڵە هاوسەرین و لەو ماوەیەدا ناڕەحەتی زۆرمان تێپەڕاندووە، بەڵام ئەمانە تەنها بوونەتە هۆکاری زیاد کردنی ئەوینی نێوانمان و ئێستا خاوەنی دوو منداڵین".

ئەم بابەتە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا دەستی پێکرد کاتێ لە ڕێی کۆمەڵەی نابینایان و کەم بینایانی مەریوانەوە ئێمە ئەم خانمەمان ناسی و پاش ماوەیەك من داوام لە ڕێبوار کرد کە ئەو کچە بهێنێت و ڕێبواریش ڕەتی کردەوە و وتی" تۆ چۆن داوایەکی وا دەکەیت لە کاتێکدا کە ڕوداوێکی وا کابوسێکە بۆ هەموو ژنێک".

بەوتەی هاوسەری یەكەمی رێبوار کە لە ماڵپەڕی ئەستێرە نیوز بڵاوکراوەتەوە، لە کۆتاییدا هاوسەرەكەی ڕازی بوو و شەوی ئاهەنگی مارەکردنیان خۆم سەرۆککاری هەموو ئیشەکانم کردووە هەستێکی لە ڕادە بەدەر خۆشم هەبوو.

شلێریش کە هاوسەری دووەمە لەمبارەیەوە دەڵێت "لە سەرەتادا زۆرم پێ سەیربوو کە چۆن ژنێک ئامادەیە نیوەی ژیان و ئەشقی خۆی لەگەڵ ژنێکی تر بەش بکات، بەڵام وردە وردە لە نیەت پاکی  ئاوات تێگەشتم، من لە نازناوی هەوێ بێزارم، بەڵام بە ڕاستی ئاوات وەک خوشکێکی دڵسۆزە بۆ من نەک هەوێ”.

هاوكات ڕێبواریش وتی "لە سەرەتاوە لەبەر ئاوات قبوڵم کرد، بەڵام ئێستە زۆر دڵخۆشین و من تێگەشتم ئاوات تەنها ویستی دڵی کچێکی تریش خۆش بکات من بە ڕاستی قەرزداریم ئەو لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا بەرگەی زۆر ناڕەحەتی گرتووە و زۆر قوربانی بۆ داوم نەک هەر ئێستا لەبەرئەوە تەنها ئەتوانم پێی بڵێم لە ناخی دڵەوە خۆشم ئەوێی”.



PM:09:08:06/11/2016