لەبەر چاوێلکەکەی رۆناڵدۆ ڕیاڵ مەدرید سزا دەدرێت

رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە پێدەچیت کۆمپانیای ئەدیداس سزای ریاڵ مەدرید بدات بەبرێک پارە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ ئەو چاویلکەی رۆناڵدۆ لە چاوی کردبوو دروستکراوی کۆمپانیای نایکی ئەمریکیەو ئەوەش کۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانی توڕەکردووە.

هەر بە قسەی رۆژنامەکە پێدەچیت ئەدیداس هەقی خۆی لە ریآڵ مەدرید وەربگرێتەوەو داوای برێک پارە بکات بەو پێیەی ئەدیدادس سپۆنسەری سەرەکی یانەی ریاڵ مەدریدە.



PM:01:39:13/11/2016