دوای قسەکانی دوێنێی بارزانی لە بەرەکانی شەڕ لەناوچەی باشیک، بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی بارزانی دەداتەوەو دەڵێن" تێکدانی یه‌کڕیزی نیشتیمانی و کوده‌تا به‌سه‌ر شه‌رعییه‌تدا به هێزی چه‌کدار ده‌کرێ‌و هه‌مو دنیاش شاهیدی ئه‌وه‌ن چۆن هێزێکی چه‌کداری حیزبی رێی له سه‌رۆکی په‌رله‌مان گرت‌و کوده‌تای به‌سه‌ر باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان‌و چاودێری له‌م هه‌رێمه‌دا کرد".
روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ رای گشتی
دوێنێ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له وتارێكی نابه‌رپرسانه‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كار هێناوه‌ئێمه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و قسانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وانه‌ی ئه‌و له دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه بریتین له داوای خه‌ڵك بۆ قوتی منداڵه‌كانی و ژیانێكی پر له كه‌رامه‌ت له‌م هه‌رێمه‌دا. ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به پێویستی ده‌زانینئه‌م راستیانه بۆ رای گشتی بخه‌ینه روو. یه‌كریزی نیشتیمانی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی خۆراگری كوردستان به‌شێك بوون له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له رۆژی دروستبونییه‌وه تاكو ئێستا. ئه‌م یه‌کڕیزییه‌ش به سه‌روه‌ربونی یاسا‌و به‌نیشتیمانیکردنی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کورستان‌و به‌لاوه‌نانی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌و تاکه که‌سی دێته کایه‌وه. ده‌ستگرتن به پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به پێشیلکردنی یاسا‌و به‌ده‌ر له کۆده‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌کان یه‌کڕیزی نیشتیمانی له کوردستان تێکدا. تێکدانی یه‌کڕیزی نیشتیمانی و کوده‌تا به‌سه‌ر شه‌رعییه‌تدا به هێزی چه‌کدار ده‌کرێ‌و هه‌مو دنیاش شاهیدی ئه‌وه‌ن چۆن هێزێکی چه‌کداری حیزبی رێی له سه‌رۆکی په‌رله‌مان گرت‌و کوده‌تای به‌سه‌ر باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان‌و چاودێری له‌م هه‌رێمه‌دا کرد. هاوڵاتیانی کوردستان... بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زاده‌ی خه‌مو ئازاره‌کانی ئێوه‌یه‌و ناتوانێ له‌گه‌ڵ داخوازییه‌کانتان نه‌بێت‌و وه‌کو ده‌سه‌ڵاتداره بێباکه‌کان له کۆشک‌و ته‌لاره‌کانه‌وه ته‌ماشاکه‌ر بێت‌و به‌ته‌نگ ئازار‌و خه‌می هاوڵاتییانه‌وه نه‌بێت. ئه‌وان په‌رله‌مانی کوردستان‌و دامه‌زراوه‌کانی تر ئیفلیج ده‌که‌ن‌و به داهاتی ئه‌م هه‌رێمه خۆیان تێر‌و ئێوه برسی ده‌که‌ن‌و شه‌ڕ له‌سه‌ر پاره‌و پۆسته‌کانیان له به‌غدا ده‌که‌ن. به‌ڵام کاتێک نوێنه‌ره‌کانتان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ده‌نگ داواکارییه‌کانی ئێوه‌وه دێن‌و هه‌وڵی دابینکردنی بژێویتان بۆ ده‌ده‌ن، ئه‌وان ئه‌م کاره به خیانه‌ت ناوده‌به‌ن. ئێمه پشتیوانی داواکارییه‌کانی مامۆستا‌و موچه‌خۆرانین‌و ئه‌و شێوازه مه‌ده‌نییانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان به‌رز ده‌نرخێنین، نه‌ک وه‌ک ئه‌وان به سوکایه‌تییه‌وه به "هه‌ڵپه‌رکێ" وه‌سفی بکه‌ین. سه‌ربه‌خۆیی‌و مافی چاره‌ی خۆنوسین لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مافێکی سه‌ره‌تایی خه‌ڵکی کوردستانه. به‌ڵام جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئه‌م پرسه بۆ موزایه‌ده‌و له‌بیربردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی خه‌ڵک به‌کاردێنن ئه‌وه‌یه که ئێمه وتومانه‌و ده‌یڵێینه‌وه که ده‌بێ به کرده‌وه کاری بۆ بکه‌ین نه‌ک ته‌نها دروشم بێت‌و پێداویستییه‌کانی ئه‌م پرسه گرنگه زینده‌به‌چاڵ بکه‌ین. له کۆتاییدا ده‌بێ بڵێێن ئه‌وه ئێمه نه‌بوین به بڕیاری حیزبی له شه‌نگال‌و ناوچه کوردستانییه‌کانی تر هه‌ڵاتبێتین‌و سه‌دان کوردی ئێزدییمان به شه‌هیدکردن دابێت‌و هۆکاری به‌ده‌سته‌وه‌دانی هه‌زاران ژن‌ومنداڵیش بوبین. له شه‌ڕی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا ده‌یان‌و سه‌دان پێشمه‌رگه‌و خۆبه‌خش شه‌هیدو بریندار بون که هه‌ڵسوڕاوو پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بون.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 17/11/2016 -