وێنە...ببینە عەدنان كەریم دوور لە گۆرانی وتن لەگەڵ هونەرمەندێكی دیكە چی كردووە

هونەرمەندی گەورەی كورد عەدنان كەریم دوور لە كاری گۆرانی وتن پێشانگایەكی شێوەكاری دەكاتەوە.

عەدنان كەریم لەگەڵ هونەرمەندی شێوەكار ئاكۆ غەریب پێشانگایەكی شێوەكاری هاوبەش دەكەنەوە و چەندین تابلۆی خۆیان نمایش دەكەن كە كە بە چەند قەبارە و ناوەرۆكێكی جیاواز كێشراون، بەڵام زۆرینەیان باس لە جوانی دیمەنی سروشتی كوردستان دەكەن.

پێشانگاكە لە ڕۆژی 24 ئەم مانگەوە كراوەتەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە كاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆوە كراوە دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە عەدنان كەریم سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ بەشداری كردن لە وەرزی یەكەمی پرۆگرامی كورد ئایدڵ كە بەم زووانە لە كەناڵی كوردساتەوە پێشكەش دەكرێت و ئەو هونەرمەندە لەگەڵ بێژەن كامكار و كانی و نیزامەدین ئاریچ ئەندامی لیژنەی پرۆگرامەكە دەبن.



PM:03:02:26/11/2016