" ئەمساڵ مووچەی هیچ مانگێکی تر دابەشناکرێت "

وەزارەتی دارایی و ئابوری جگە لە تەواوکردنی پێدانی مووچەی مانگی ئەیلول، مووچەی هیچ مانگێکی تر دابەشناکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاشکرای دەکات، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی ھەرێم تاسەرەتای مانگی کانونی یەکەم درێژە دەکێشێت، بەوەش بوار بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی (تشرینی یەکەم – ١٠ی ئەمساڵ) نامێنێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن، وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی ھەرێم تاسەرەتای مانگی کانونی یەکەم درێژە دەکێشێت، بەوەش بوار بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی (تشرینی یەکەم ١٠ی ئەمساڵ) نامێنێتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، لە١٥ی کانونی یەکەمەوە حساباتی وەزارەتی دارایی ڕادەگیرێت و پاکتاوی دارایی دەکرێت لەکۆتایی ساڵ، بۆیە ناتوانێت درێژ بەدابەشکردنی موچەی ئەمساڵی فەرمانبەران بدات.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، "لەمساڵدا تەنھا موچەی مانگی تشرینی یەکەمی وەزارەتی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنییەکان دابەشدەکرێت، موچەی مانگەکانی (١٠و ١١و ١٢)ی فەرمانبەرانیش دەکرێتە پاشەکەوت و بەھەمان شێوەی ساڵی ڕابردوو دەبنە قەرز لەلای حکومەت".

ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو موچەی سێ مانگی وەزارەتی پێشمەرگەو دامودەزگا ئەمنیەکان و ھاوکات چوار موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابەشنەکراو بەرپرسانی حکومەتیش جەختیانکردەوە، بەزوترین کات ئەو موچانە دەدرێتەوەو دەکرێنە پاشەکەوت.



PM:08:49:27/11/2016